بەشی پەروەردەی گشتی فێرخوازانی ئاشنای ڕێگە جیاوازەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی فێربون دەکات
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (4/10/2022) لە هۆڵی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان، پۆلێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی گشتی، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر بەشدارییان لە چالاکیەکدا کرد.
لە سەرەتای چالاکیەکەدا فێرخوازان لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار بەسەر چەند گروپێكدا دابەش كران. هەر گروپێک سێ ئەرکی جیاوازیان پێدرا کە تایبەت بوون بە ڕێگە جیاوازەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی فێربون لە کڵاسی ئینتەرپرینەرشیپدا، بۆ ئەوەش فێرخوازان بەپێى گروپەکانیان دەستیان بەچالاکیەکانیان کرد.
دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەبارەى ئەرکەکانیان، جارێکى دیکە فێرخوازان بە گروپ تاوتوێی بابەتەکانیان کرد، پاشان مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر وردەکاری زیاتری سەبارەت بە ئەرکەکان خستەڕوو، ئینجا بەگفتوگۆى نێوان فێرخوازان و بۆچونى مامۆستاى سەرپەرشتیار بابەتەکەیان دەوڵەمەنتر کرد .
ئەم جۆرە چالاکییانە دەرفەتی زیاتر بۆ فێرخوازان دروست دەکەن بۆبرەودان بە تواناکانیان، هەروەک ژینەگەیەکی لەبار بۆ فێرخوازان دەڕەخسێنینت تا لە ژینگەیەکى گونجاو بتوانن ڕاو سەرنجە جیاوازەکانى نێوانیان ئاڵوگۆڕ بکەن..