بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتە زانستیەکانى بۆ فێرخوازان لە ساڵى نوێى خوێندنى دەستپێکرد
بەئامانجى ئاشناکردنى فێرخوازان بە میتۆدە سەردەمیەکانی وانە ووتنەوە و بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی فێرخوازان لە ژینگە پەروەردەییەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٠/٩/ ٢٠٢٣)، سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر؛ بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، گەشتێکى زانستى بۆ گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی جیهان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
بەگەیشتنیان لەلایەن مامۆستا مەحموود عیماد محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بەخێرهاتنی سەرپەرشتیار و فێرخوازانی قۆناغی چوارەم کرا، پاشان؛ فێرخوازان بەسەر چەندین گروپێکى جیا دابەشبوون و، سەردانی پۆلە جیاوازەکانیان کرد، هەر گروپێک کۆمەڵێک ئەرکی تایبەتی چاودێریکردنى پۆلەکانیان بۆ دانرا، کە تایبەت بوون بە شێوازەکانی وانەوتنەوە، ژینگەى پۆل، بەڕێوەبردنی پۆل و بەشداریکردنی فێرخوازان لە وانەکاندا.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان لە میانەى بەشداریکردنیان لە پۆلەکاندا، ئاشنای کۆمەڵێک بابەتى جیاواز بوون و، لەلاى خۆیان تۆماریان کرد تا لە میانەى وانە زانکۆییەکاندا گفتوگۆیان لەبارەوە بکەن، لە کۆتایشدا، مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا بەناوی سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى و سەرجەم فێرخوازان سوپاسى مامۆستا مەحموود عیماد محمدى کرد، بۆ ئەو هاوکاری پێشوازییەی کە لێیانی کرد.