بەشی ڕاگەیاندن وۆرکشۆپێکى ڕاهێنانى لەبارەى رۆڵی میدیا له بڵاوبونهوهی توندوتیژی بەڕێوەبرد
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل، لە هۆڵی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان وۆرکشۆپێکى ڕاهێنانێکی لەبارەى رۆڵی میدیا له بڵاوبونهوهی توندوتیژی بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە قۆناغە جیاکان بەڕێوەچوو، (پەیڕەو ئەنوەر) ڕاهێنەری مافهكانی مرۆڤ و بەرپرسی بەشی ڕاهێنان و توێژینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ڕاهێنانەکەى بەڕێوەبرد.
بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتادا، پەیڕەو ئەنوەر تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و گرنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە کۆمەڵگەی کوردیدا، پاشان ناوەڕۆکى ڕاهێنانەکەى دەستپێکرد، کە بریتیى بوو لە ناساندن جۆرهكانی توندوتیژی و چۆنیهتی بهرهنگارابوونهوهی توندوتیژی، هەر بۆ ئەو مەبەستە باس لە کاریگەرییە نەرێنیەکانى ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا لەسەر تێکچوونی شیرازەى خێزانەکان کرد، بەتایبەت لە بڵاوبوونەوەی هزرى شەڕانگێزی و توندوتیژی لە ناخی تاکەکان و کۆمەڵگە.
لە کۆتاییدا، هەموو لایەنەکان کۆدەنگ بوون لەسەر پێویستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا، بۆ ئەو مەبەستەش بە گرنیگەوە باس لە پێویستی متمانە و دڵنیایی بە دەزگا و دامەزراوەکان بۆ زیاتر بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی کرد بەتایبەت دامەزراوە میدیاییەکان.
لە بەشى کۆتایی ڕاهێنانەکەدا، فێرخوازان بەسەر سێ گروپدا دابەشکران، لە میانەى چالاکیەکى هاوبەشدا فێرخوازان چەندین سەرنج و پێشنیازیان لەبارەی چۆنیەتی سوودبینین لە کاریگەرترین هۆکارەکانی ڕاگەیاندن و گواستنەوەی زانیاری لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا؛ گەڵاڵە کرد.