فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ چالاکیی زانستی و پەروەردەیی لەسەر ڤیتامینەکان لە قوتابخانەیەک بەڕێوەدەبەن
لە چوارچێوەى کار و چالاکى بەشەکە بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى گشتى، گروپێک لە فێرخوازانى بەشىى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەی ژیارى بنەڕەتی تایبەتیان لەشارى هەولێر کرد و بابەتێکیان لەبارەى ڤیتامینەکان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٠/١٠/٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە ڕۆڵى گرنگی ڤیتامینەکان لە پاراستنی تەندروستی باش وگەشەیەکی تەندروستى مرۆڤدا کرد، هەروەها باسیان لە جۆرە جیاوازەکانی ڤیتامینەکان و، سەرچاوەکانیان و کاریگەرییەکانی کەمی ڤیتامین لە جەستەدا کرد، بۆ ئەوەش هانى قوتابیاندا خۆراکی دروست بەکاربهێنن، بەجۆرێک کاریگەریی ئەرێنى لەسەر گەشەکردنیان دروست بکات و، ببنە خاوەن تەندروستیەکی باش .
لە کۆتایی چالاکیەکەدا، ستافی قوتابخانەی ژیار بنەڕەتی تایبەت سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، دەستخۆشییان لێکردن بۆ هۆشیارکردنەوەى قوتابیانیان لەبارەى خۆراک و تەندروست و دورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە خراپ و زیان بەخشەکان.