بەشی کارگێری کار بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سوپەریر دیزاین وۆرک شۆپێکى بۆ فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەرێوەبرد
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى کۆمپانیای سوپەریر دیزاین وۆرک شۆپێکى بۆ فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە هۆڵی ئەکادیمی زانکۆی جیهان- هەولێر بەرێوەبرد.
لەم وۆرک شۆپەدا، کە لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ بەڕێوەچوو؛ چەندین بابەتی جیاواز لە بوارە جیاکانی دووبارە بەکارهێنانەوە لەلایەن بەشدار حبیب محمد نوێنەری کۆمپانیای سوپەریر دیزاین پێشکەش بە فێرخوازان کرا، بۆ ئەوەش تیشکى خستە سەر گرنگی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو کەلوپەلانەی کە دەتوانرێت بەکارییان بهێنینەوە، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو پاشماوانەى زیان بە ژینگە دەگەێنن.
تەوەرێکى دیکەى وۆرک شۆپەکەدا تەرخانکرا بۆ ئەو ئاڵنگاریانەى ڕووبەڕووى پرۆسەى دووبارە بەکارهێنانەوە دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان بەشێوازى جیا بەشداریان لە تەوەرەکانى وۆرکشۆپەکە کرد و، بەشێوەیەکى زانستى تاوتوێى لایەنە جیاکانى دوبارە بەکارهێنانەوە جۆر وشێوازە جۆراوجۆرەکان کرد.