بەشی کارگێڕی کار سەردانێکى مەیدانی بۆ کارگەى (R.A.Q) ڕێکدەخات
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (10/11/2022)، بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ کارگەی (R.A.Q) لە شارى هەولێر ڕێکخست کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پردی ئامادەکراو بە بەکارهێنانی کۆنکرێتی بەهێز.
لەو سەردانەدا، بەسەرپەرشتی مامۆستا سەحەر جەلال فەتاح و مامۆستاى یاریدەدەری لەیلا بەهجەت بەڕێوەچوو، لەلایەن ئەندازیار شوان محەمەد نەقشبەندی میکانیزمی کاری کارگەکە و ئەو قۆناغە جیاوازانەی کە بەرهەمهێنانی پردی کۆنکرێتی بەهێز تێیدا تێدەپەڕێت بۆ فێرخوازان بەوردى باسکرد، پاشان باسى لە دیزاینکردنی تێکەڵەی کۆنکرێتەکە تا ئەنجامدانی پرۆسەی ڕشتنی… تێکەڵەی کۆنکرێت لەسەر هێڵی بەرهەمهێنان و پاشان ئامادەکردنی بەرهەمەکە بەپێی تایبەتمەندییەکانی کڕیار و دواتر گواستنەوەی لە ڕێگەی پانێڵی تایبەتەوە بۆ فرۆشگاکانی کڕیاران باسکرد.
کارگەى (R.A.Q) نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر وەک تاکە کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە پردە دامەزراوە کە لە بواری بیناسازیدا بەکاردەهێنرێت و، تێچووی کەمترە.