بەشی کارگێڕی کار گەشتێکی زانستی بۆ کارگەیەکى دروستکردنى پاککەرەوە ڕێکدەخات
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (10-12-2022) بەشی کارگێڕی کار گەشتێکی زانستی بۆ کارگەی شوف بۆ پاککردنەوەی ئامادەکردنى پێداویستیەکانى خاوێنکردنەوە لە شارى هەولێر بۆ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری مامۆستا بوشرە عەلی و دکتۆر سوهەیر سەعدالدین ڕێکخست.
لە بەشی یەکەمی گەشتەکەیاندا، فێرخوازان ئاشنای ئەو کەرەستە خاوانە کران، کە دواتر بەهۆیەوە کەلوپەلى خاوێنکردنەوەیان لێ بەرهەم دەهێنرێت، ئەوەش بەپێی تایبەتمەندیەکانی بەرهەمەکە و بڕی پێویست، لە وێستگەیەکى دیکەى گەشتەکەیاندا فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى زانیاریان لەبارەى هەنگاو بەهەنگاوى قۆناغەکانى بەرهەمهێنان وەرگرت تا دەکات لە قوتونان و بەبازاڕکردن.
لە وێستگەى کۆتای گەشتە زانستیەکەیاندا، کە لەلایەن هەریەک لە عابد ساڵحی جێگری بەڕێوەبەری کاروباری کارگێڕی و کۆگاکان و، خاتوو شوين عبد القادر محمد بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان هاوەڵى دەکرا، فێرخوازان پیشانگەى بەرهەمەکانى کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە و، ئینجا گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى سەرپەرشتیکردنى لایەنى کارگێڕى و بەڕێوەبردن و هەنگاوەکانى ساخکردنەوەى بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکان کرد، لەگەڵ ستراتیژییەکانی بانگەشەکردن بۆ هەریەکە لە بەرهەمەکانیان، کە لە کارگەکە بەکارى دەهێنن.