بەشی یاسا بە هاوکاری نوسینگەى مافپەروەران لە هەولێر؛ بەسەرکەوتویی کۆتایی بە خولێکی ڕاهێنان بۆ پارێزەران هێنا
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتى (3/2/2025) بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوکارى نوسینگەى مافپەروەران لە هەولێر بەسەرکەوتویی کۆتایی بە خولێکی ڕاهێنان بۆ پارێزەران هێنا.
لە مەراسیمێکدا، کە لە نوسینگەى مافپەروانى هەولێر بەڕێوەچوو، بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر پارێزەرانى بەشداربوو دابەش کرا، کە ژمارەیان (٤١) پارێزەر لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی یاسایی بوون. لەو خولەدا کە بۆ ماوەى مانگێک بەردەوام بوو، چەندین بابەتى جیاواز لە بوارە یاساییەکان لەلایەن پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارەکە پێشکەش بە پارێزەرانى بەشداربوو کرا، لەو چوارچێوەیەدا دکتۆر عومەر زوبێر شێخانى سەرۆکى بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر لە ڕۆژانى بەڕێوەچونى خولەکەدا بابەتێکى بەناونیشانی (چۆنیەتی ئامادەکردن و داڕشتنی گرێبەستەکان بەشێوەیەکی یاسایی) پێشکەش بە پارێزەرانى بەشداربوو کرد، ئەوەش بووە جێى سەرنجى پارێزەرانى بەشداربوو، هاوکات هەر لە خولەکەدا چەند بابەتێکى دیکەى یاسایی پێشکەشکران وەک ڕێکارەکانی دادگاییکردن، شێوازەکانی بەرگریکردن و تانەدان لە بڕیارە دادوەرییەکان و چەندین بابەتى دیکەى یاسایی و دادوەرى، هەموو ئەوانەش بوونە هۆکارێک بۆ دەوڵەمەندکردن و بەرزکردنى ئاستى زانیارى یاسایی پارێزەرانى بەشداربوو.
لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەى ڕێز و سوپاس پێشکەش بە ڕاهێنەر و دادوەرانى بەشداربوو دابەشکرا، هەروەک بڕوانامەى بەشداریکردنیش بەسەر سەرجەم پارێزەرانى بەشداربووى خولەکەدا دابەش کرا.