بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سوپاس و پێزانین ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لە بەرامبەر هاوکارى و هەماهەنگیە بەردەوامەکانى، کە پێشکەشى سێکتەرى تەندروستى کردوە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێن لە هەولێر سوپاس و پێزانین ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا، بەرێوەبەرایەتى بانکى خۆین، کە ئیمزاى دکتۆر صانع ابابكر ئەرگووشی بەڕێوەبەری بانکی خوێن هەولێرى لەسەرە سوپاسنامەیەک پێشکەش بە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کردوە، کە بەشداریان لە هەڵمەتى خوێن بەخشین کرد بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئامینە سەباح سەرۆکى بەشى مایکۆبایۆلۆجى پزیشکى.
زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزشکى بەهاوبەشى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێن ساڵانە جارێک بۆ دوو جار هەڵمەتى خوێن بەخشین بەڕێوەدەبن، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردن بەکۆمەڵگە و، بڵاوکردنەوەى ڕۆشنبیرى وبەکەلتورکردنى گیانى خۆبەخشى لەنێو فێرخوازان بەشێوەیەکى تایبەت و، لە نێو کۆمەڵگە بەشێوەیەکى گشتى، ئەمساڵیش وەک ساڵەکانى دیکە لە زانکۆى جیهان-هەولێر دووجار هەڵمەتى فراوانى خوێن بەخشینى لە کەمپى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچووە، ئەوە جگە لەوەى بەشێوەى جیا جیا گروپى فێرخوازان سەردانى بانکى خوێنیان کردوە و چەندین بوتڵ خوێنیان بەخشیوە.