بە بەشداری نوێنەری زانکۆی جیهان-هەولێر؛ کۆمپانیای ئاڤێستا لە چالاکیەکدا (Microsoft Copilot) لە شارى هەولێر خستە بازاڕەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (18/12/2024)، کۆمپانیای(Avesta) ، کە کۆمپانیایەکی بوارى تەکنەلۆژییە، بۆنەیەکی سازکرد بۆ ڕاگەیاندنی خستنەبازاڕی فەرمی مایکرۆسۆفت کۆپایڵۆت (Microsoft Copilot)، کە یاریدەدەرێکی پێشکەوتووی بەهێزی (AI)یە و، بوارى بەرهەمهێنان و هاوکاری دروستکراوە. چالاکییەکە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە پیشەگەرە پێشەنگەکانی پیشەسازی و ئەکادیمی و ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا لە سەرانسەری هەرێم ئامادەیبون.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر پرۆفیسۆر یاریدەدەر غەسان ئیمانوێل مامۆستا لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بە نوێنەرایەتى زانکۆ بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد، لە میانەى چالاکیەکەدا تواناکانی مایکرۆسۆفت کۆپایڵۆت نمایشکرا، وەک ئەوەى خرایەڕوو؛ (Microsoft Copilot) توانای یارمەتیدانی داڕشتنی بەڵگەنامەکان، شیکردنەوەی داتاکان و بەرزکردنەوەی کاری تیمی لە ڕێگەی یەکخستنی بێ کێشە لەگەڵ چەندین بەرنامەی مایکرۆسۆفت365 هەیە. هەر لەمیانی چالاکییەکەدا، یاد ڕەشید بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاڤێستا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چۆن مایکرۆسۆفت کۆپایڵۆت سوود لە AI وەردەگرێت بۆ ڕێکخستنی ڕەوتی کار و بەرزکردنەوەی کارایی لە هەردوو ژینگەی پیشەیی و ئەکادیمیدا.
هاوکات نوێنەرەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر گفتوگۆى لەبارەى چۆنیەتى سودوەرگرتنى (Microsoft Copilot) لە بوارى پەروەردەیی و ئەکادیمى کرد، لە پەراوێزى چالاکیەکەشدا چەند دیدار و گفتوگۆیەک بەڕێوەچوو، کە باس لە دواین پێشکەوتنەکانى بوارى تەکنەلۆژیا و ڕۆڵى زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمیەکان لە پەرەپێدانى پیشەیی بوارى تەکنەلۆژیا کرا.