
توژینەوەیەکی زانستی مامۆستایەکی بەشی ژمیریاری لە بوارى بەکارهێنانى (ATM) بڵاوکرایەوە
توێژینەوەیەکى زانستى مامۆستایەکى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەناونیشانى (Evaluating the Quality of the ATM Technology (Automated Teller Machines) Cihan Islamic Bank- Erbil Branch as an Applied Model) بڵاوکرایەوە.
مامۆستا نزار هەیاس عەباس داودى ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتى (١٧/١١/٢٠٢٠) توێژینەوەیەکى زنستیم لە گۆڤارى زانکۆی المأمون – بەغدا بڵاوکرایەوە، وتیشى ناوه‌ڕۆکی توژینهوکه باسی بابه‌تی به‌کارهینانی ته‌کنه‌لوجیای ئامیری ATM ده‌کات، که ئهپلیکهیشینیکی مۆدێرنه، له بواری مارکتینگی خزمه‌تگوزاری بانکی کارى پێ دەکرێت، بۆ پێوانەکردنى کواڵیتی خزمه‌تگوزاریه جۆراوجۆره‌کان، که بانکی جیهانی ئیسلامی له شاری هه‌ولیر هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌شی ده‌کات.
ئەوەشى ڕاگەیاند: له‌م توێژینهوهیەدا بیروڕای کریاران و به‌کارهینه‌رانی ته‌کنه‌لوجیای ATM له ڕێگه‌ی ڕاپرسیەک وەرگیراوە، کە تایبەت بوو بە کواڵیتى خزمه‌تگوزارییەکان، چونکه چه‌ندین سوود له بواری مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیکترونی پیشکه‌ش ده‌کات و بوه‌ته به‌شیکی گرنگى ژیانی تاک .
سەبارەت بە نموونەى توێژینەوەکە و، چۆنیەتى وەرگرتنى مامۆستا نزار هەیاس ووتى: نمونەى توێژینه‌وکه (٥٠) کڕیاری بانکی جیهانی ئیسلامی پێکهاتبوو، کە دواى کوکردنه‌وه‌ی داتا و شیکرنه‌وه‌ی و پوخته‌کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌به‌کارهینانی پروگرامی ئاماری Spss گەیشتینە کۆمەڵێک ئەنجامى گرنگ.
سەبارەت بەگرنگترین دەرئەنجامەکانیش ووتى: توژینهوکه چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی گرنگی بەدەستهێنا وه‌کو هه‌ستکردنی کڕیاره‌کان به ئارامی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لوجیای ئامیری ATM و سه‌لامه‌تی ئه‌و پارانه‌ی که ڕادهکیشریت و لێهاتویی به‌کارهینانی، وهه‌روه‌ها خێرای و وردی له کاتی ڕاکیشانی پاره . بو زانیاری زیاتر لەسەر ناوەڕۆکى توێژینەوەکە سه‌ردانی ئه‌م بەستەرە بکه :
https://www.iasj.net/iasj/article/191175