توێژینەوە نایابەکانى بوارى میدیا لە حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پرۆژە نایابەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر خرانەڕوو
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٤/٢٠٢٥) لە چوارچێوەى حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پرۆژە نایابەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سێ توێژینەوەى نایابى فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى ڕاگەیاندن لەلایەن فێرخوازانەوە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ لە میانەى دانشتنێکدا خرایەڕوو.
دانیشتنەکە لەلایەن بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی ساڵح و، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمی بەڕێوەبرا، لەسەرەتادا بە پێشکەشکردنى توێژینەوەیەک لەبارەى ڕۆڵی بەبازاڕکردنی کۆمەڵایەتی و بەهاکۆمەڵایەتییە هەستپێکراوەکان لە داڕشتنی گۆڕانی ڕەفتاری تاک لە هەولێر بەناونیشانى (The Role of Social Marketing and Perceived Social Norms in Shaping Individual Behavior Change in Erbil – Kurdistan) لەلایەن فێرخوازان فاتیمە حیکمەت عومەر، فاتیمە محەمەد سامی مەهدی ڕۆنیدە خالید مستەفا تەها بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا دەستیپێکرد. لتوێژینەوەکە بەدواداچوون بۆ کاریگەریی ستراتیژییەکانی بازاڕکردنی کۆمەڵایەتی و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە؛ کاریگەری لەسەر گۆڕانی ڕەفتارى بەکاربەر کردووە.
لە بەشێکى دیکەى دانیشتنەکەدا فیلمی دیکۆمێنتاریی لەبارەىمێژووی قەڵای موجەسار(History of Muqaisar Castle) نمایش کرا، فیلمە دۆکیۆمێنتاریکە وەک پرۆژەى دەرچوون لەلایەن فێرخوازان ئەحلام عەونی محەمەد عەبدولکەرەم، دڵپاک سمایل خدر مەحمود، هێدی عەلی عەبدوڵڵا مەحمود بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ئەحمەد جەمال حەمە بەرهەمهێنراوە، فیلمەکە بەشێوەیەکى پڕۆفێشناڵى ئاستبەرز ئامادەکرابوو، کە تیایدا گەڕانێکی مێژوویی لە بارەىقەڵای موجەسار پێشکەش کرد و، جەختی لەسەر گرنگی لایەنى تەلارسازی و گرنگی کەلتووری لە هەرێمى کوردستان کردەوە.
بەهەمان شێوە لە کۆتا کارنامەى دانیشتنەکەدا فیلمێکی دیکەى دیکۆمێنتاریی لەبارەى مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر بەناونیشانى (Witness to the Age: The Holdings of the Erbil Education Museum Tell Their Stories) نمایش کرا، فیلمەکە لەلایەن هەریەک لە فێرخوازان بیلال محەمەد سەلیم ، نەمیر مهند محەمەد، یوسف ئەنەس و بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمی بەشێوەیەکى سەرەنجڕاکێش ئامادەکرابوو، لە میانەى فیلمەکەدا باسى لە گرنگى شوێنەوارەکان لە مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر کرد و، تیشکیشى خستە سەر بەهای پەروەردەیی و مێژوویی ئەو کەلوپەل و ئامرازانەى لە مۆزەخانەکەدا پارێزراون.
دواى پێشکەشکردنى توێژینەوە و، نمایشکردنى هەردوو فیلمە دۆکیۆمێنتارێکە، ئامادەبووان کۆمەڵێک سەرەنج و پرسیاریان خستەڕو و دەستخۆشیان لە گروپى فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیاریش کرد، لە بەرامبەر ئامادەکردنى توێژینەوە و فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکان بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە و زانستیانە.