توێژینەوە نایابەکانى بوارى پەروەردە و زمان و وەرگێڕان، بەشێکى گرنگى حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پڕۆژە نایابەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى پێکهێنا
دانیشتنێکى تایبەتى دووەم ڕۆژى حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پڕۆژە نایابەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تایبەت کرابوو بە توێژینەوەکانى بوارى پەروەردە و زمان و وەرگێڕان، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک توێژینەوەى هەڵبژاردە لەلایەن فێرخوازانەوە پێشکەش کران.
دانیشتنەکە، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٤/٢٠٢٥) لە هۆڵى (VIP)ى زانکۆ بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر زوهێر عەبدولئەمیر عەبدولڕەحمان و، مامۆستاى یاریدەدەر دەشنی عەبدوڵڵا سەعید بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا توێژینەوەیەک بەناونیشانى (Invisible Man” by Ralph Ellison – A powerful exploration of racial identity and societal invisibility ) لەلایەن گروپێک لە فێرخوازان بەناوەکانى لێلاف عەبدولکەریم عومەر، دژوار و شیار مستەفا، ئەحمەد عەبدولجەبار، بەرزان شێروان فەریق و، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر شیرین کەمال ئەحمەد پێشکەشکرا، لە توێژینەوەکەیاندا فێرخوازان شیکردنەوەیان بۆ پیاوی نەبینراو کرد، کە لەلایەن ڕالف ئێلیسۆن نوسراوە و، تیایدا گەڕانێکی بەهێز بۆ ناسنامەی نەتەوەیی دەکات، دواتر هەریەک لە فێرخوازان ڕەوا ئیهاب عەبدولعەزیز و لینا بورهان محەمەد و شڤان محەمەد حسێن بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕۆژین حسێنی توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى (The Impact of Age Ethnicity and Social Class on Language Use ) پێشکەشکرد، لە توێژینەوەکەیاندا فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە کاریگەری تەمەن و ڕەگەز و چینی کۆمەڵایەتی لەسەر بەکارهێنانی زمان کرد.
هەر لەو دانیشتنەدا ، فێرخوازان ئیفت جەلیل ئیبراهیم، دوعا حاتم عوبەید، عەبدوللەتیف نەسیب جاسم و ئەلحودا بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر شڤان عومەر توێژینەوەکەیان بەناونیشانى (Identity Crisis in Toni Morison’s novel “Beloved” ) پێشکەشکرد و، لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆمانی خۆشەویستی تۆنی مۆریسۆندا باسیان لە قەیرانی ناسنامە کرد.، پاشان توێژینەوەیەک بە ناونیشانى (Navigating the Soundscape: Challenges and Strategies for Enhancing Phonetic Skills for English Learners ) کە تایبەت بوو بە گەشتکردن بە دیمەنی دەنگی، فێرخوازان تیایدا باسیان لە ئاڵنگاریى ستراتیژییەکان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی فۆنێتیک لە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزیدا کرد، توێژینەوەیەک بەشێوەیەکى هاوبەش لەلایەن فێرخوازان ڕیام محەمەد جابر، محەمەد ئودحال عەبدولڕەحیم، عەبدولڕەحمان عەلی حسێن بەسەرپەرشتى دکتۆر عەزام العبید ئامادەکرابوو.
لایەنێکى دیکەى ئەو دانیشتنەکە تەرخانکرا بۆ پێشکەشکردنى توێژینەوەیەک لەبارەى (The Dilemma of Free Will in Jojo Moyes’s Me Before You )، کە تیایدا فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە دووڕیانەی ئیرادەی ئازاد لە کتێبی (من پێش تۆی جۆجۆ مویس کردبوو، توێژینەوەکە لەلایەن فێرخوازان وێد حەیدەر نوری، سیما عوسمان عومەر، سیما یوسف کەریم، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕەعد سابیر ڕەئوف ئامادەکرا بوو، دواتر دانیشتنەکە بەپێشکەشکردنى توێژینەوەیەکى دیکە بەناونیشانى (Narrative Technique in Joseph Conrad’s “Heart of Darkness” ) لەلایەن محەمەد عیماد خەلیل و غوفران شاکر جەعفەر و مستەفا جاسم محەمەد بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕەعد سابیر ڕەئوف درێژەى پێدرا، توێژینەوەکە تایبەت بوو لەسەر “تەکنیکی گێڕانەوە لە دڵی تاریکی جۆزێف کۆنراد.
هەر لە درێژەى چالاکیەکانى ئەو دانیشتنەدا توێژینەوەیەکی دیکەى گرنگ و نایاب بەناونیشانی (Teachers’ and students’ perspectives on the educational potential of artificial intelligence (AI) at Cihan University )، کە تایبەت بوو بە بۆچوونی پرۆفیسۆر و فێرخوازان لەسەر توانای پەروەردەیی زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی جیهان-هەولێر لەلایەن کۆمەڵێک فێرخواز بەهاوبەشى پێشکەشکرا، فێرخوازەکانیش بریتیبوون لە هەریەک لە میهرەبان محمد عەبدوڵڵا ئەحمەد، زەینەب خالید عەبدولعەلی زوباری، هێلین کەوگەز محمد ئیسماعیل، بەنار عەبدولسەتار یوسف ئەحمەد، دوعا تەحسین حەسەن ئیبراهیم و نەرمین ئەبوبەکر عەلی، دواتریش بەناونیشانى (Tackling the Challenges Faced by the University Students in Writing) توێژینەوەى گروپێکى دیکەى فێرخوازان بەناوەکانى ڕۆژین ئیسماعیل عەلی، بەیام هەزار سلێمان، ئیمان ئیدریس مەولود، زیان خالید ئیسماعیل، لیزان بەشدار هیدایەت بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دەشنی عەبدوڵڵا سەعید پێشکەشکرا، فێرخوازان لە میانەى توێژینەوەکەیاندا باسیان لە ئاستەنگەکانی بەردەم فێرخوازانى زانکۆ لە کارامەیی نووسینی ئەکادیمیدا کرد.
تەوەرێکى دیکەى ئەو دانیشتنە چڕە تەرخانکرا بۆ توێژینەوەیەکى لە بوارى فشاری ئەکادیمی و خۆشگوزەرانی دەروونی، توێژینەوەکە بەناونیشانى (Academic Stress and Psychological Well-Being: A Comparative Study of Working and Non-Working University Students) لەلایەن گروپێک لە فێرخوازان بەناوەکانى لیناز ئاسۆ ئەسعەد، نەدوە نەوزاد خەرمەڵە، نیهاد عەبدوڵڵا عومەر، ڕەزوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، سۆزیار ئازاد ڕەسووڵ بەسەرپەرشتر مامۆستاى یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر ئامادەکرا بوو، لە میانەى توێژینەوەکەیاندا فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى بەراوردکاری نێوان فێرخوازانى کار و ناکاریان کردبوو. دوابەدوای ئەمەش، لەبارەى شێوازەکانی فێربوونی فێرخوازان لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر توێژینەوەیەک بەناونیشانى (Learning Styles of English BA Students at Cihan University-Erbil ) لەلایەن فێرخوازان نیهال زیاد عەنتەر، سۆزیار عومەر ڕەسووڵ، کارزان کامەران ئەحمەد، شیڤان عەزیز عوسمان، ژیان شوان ڕەسووڵ بەسەرپەرشتى دکتۆر سامەراند ئەمینی پێشکەشکرا.
دانیشتنەکەى بوارى پەروەردە و وەرگێڕان و زمان بە خستنەڕووى چەند توێژینەوەیەکى دیکە بەردەوامى پێدرا، بۆ ئەو مەبەستەش بە توێژینەوەیەک کە تەرخانکرابوو بۆ کاریگەری جیاوازیی پاشخانی کولتووری لەسەر دەرئەنجامی فێربوونی قوتابی بەناونیشانى (The Impact of Cultural Background Differences on Students’ Learning Outcome ) لەلایەن فێرخوازان دونیا حەسەن بایز، مەحمود سەحر محەمەد ڕفعەت، ڕەحاف جەلال کەریم پێشکەشکرا، توێژینەوەکە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر فێریدوون ڕەسووڵ ئامادەکرابوو، دواتریش بەناونیشانى (Integrating Technology in English Language Teaching: Challenges and Opportunities in the Modern Classrooms) توێژینەوەیەکى فێرخوازان پێشکەش کرا، فێرخوازان لە توێژینەوەکەیاندا باسیان لە چۆنیەتى سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزیدا کرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەیان بەو ئاستەنگ و دەرفەتەکاندا کرد، کە لە پۆلە مۆدێرنەکاندا هەیە، توێژینەوەیەک لەلایەن گروپێک لە فێرخوازان بەناوەکانى ئاڵا عیماد ئیبراهیم ئەحمەد، ئیسرا ئازاد سەلیم فەتاح، مینا عەلا فەیسەڵ سەرحەد، چرا هەڵۆ ئەسعەد خالید، ئەسما عەزیز فەتاح اللە سەمین، بەسەرپەرشتى مامۆستا لەیلا بەهجەت شەریف ئامادەکرابوو.
بەشێکى دیکەى ئەو دانیشتنە تەرخانکرا بۆ خستنەڕووى سێ توێژینەوەى تایبەت بە بوارى پەروەردەى وەرزش و زانستە جەستەییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا پرۆژەیەکی توێژینەوە بەناونیشانی (Heart Rate Training Zones: A Smarter Way to Boost Performance ) پێشکەش کرا، لە توێژینەوەکەدا فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى باسى ناوچەکانی ڕاهێنانی دڵ و خوێنبەرەکانیان کرد بوو، هەروەک پێشنیازى ڕێگەیەکی زیرەکیان بۆ باشترکردنی ئاستی وەرزشی کردبوو، توێژینەوەیەک لەلایەن ئەحمەد عیماد هاشم بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەکرەم عەبدولواحید ئامادەکرابوو، لە توێژینەوەى دوەمدا کە بەناونیشانى (A comparative study on the level of health awareness among students of the College of Education at Cihan University / Erbil )، تەرخانکرابوو بۆ ئاستى هۆشیاری تەندروستی لای فێرخوازانى کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی جیهان-هەولێر، توێژینەوەیەک لەلایەن ئەسرین کەریم، دینا دیاری، سیما دارا بەسەرپەرشتى مامۆستا ئەحمەد سەعید ئەحمەد ئامادەکرابوو.
لە کۆتایی دانیشتنەکەشد توێژینەوەیەکى فێرخواز موحسین یاسین تەیفور بەناونیشانى (Implementation of Risk Management Practices by Staff Members of Erbil Fitness Centers ) پێشکەشکرد، توێژینەوەکە لەلایەن مامۆستا سامان مەغدید سەرپەرشتى کرابوو، تیایدا فێرخواز بەشێوەیەکى زانستى باسى لە مەترسیەکانى جێبەجێکردنی لایەنە پراکتیکەکانی وەرزش و بەڕێوەبردنیلەلایەن کارمەندانی سەنتەری لەشجوانی لە هەولێر کردبوو، بەوەش کۆتایی بەدانیشتنەکە هات، ئەوەش دواى گفتوگۆیەکى زۆرى ئامادەبوان لەسەر ناوەڕۆکى هەریەک لە توێژینەوەکان.