تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى پەرسیتارى تەندروستى کۆمەڵ گەیشتنە قۆناغى کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (3/2/2025)، لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێ نێوان بەشە زانستییەکان زانکۆی جیهان – هەولێر، کە بە سەرپەرشتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ڕێکخراوە. یارى یەکەمى قۆناغی چوارەمى پاڵەوانێتییەکە بە کێبڕکێیەکی بەهێزی نێوان تیپە بەشداربووەکان لەسەر یاریگەی زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا، تیپى فێرخوازانى بەشی پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ ڕووبەڕووی تیپى فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن بوونەوە، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ توانیان بە تۆمارکردنى سێ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە تیپى فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن ببنەوە، بەوەش توانیان وەک یەکەم تیپ سەرکەون بۆ قۆناغى کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.
پاڵەوانێتی تۆپی پێ؛ یەکێکە لەو چالاکیە وەرزشیانەی، کە ساڵانە بە چاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان-هەولێر و، بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێودەچێت، ئامانجی پاڵەوانێتیەکە پێشخستنی چالاکییە وەرزشییەکان لەنێو فێرخوازان، بۆ پاڵەوانێتى ئەمساڵ (٢١) تیپ لە (٢١) بەشى زانستى بەشداریان کردوە و، پاڵەوانتیەکە بەشدارە لە پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکان و بەرزکردنەوەی کارلێکی نێوان فێرخوازان لە بەشە زانستییە جیاوازەکان.