تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن توانیان بۆ قۆناغى چوارەمى پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر سەرکەون
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (3/2/2025)، لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێ نێوان بەشە زانستییەکان زانکۆی جیهان – هەولێر، کە بە سەرپەرشتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ڕێکخراوە. یارى کۆتایی قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە بە کێبڕکێیەکی بەهێزی نێوان تیپە بەشداربووەکان لەسەر یاریگەی زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا، تیپى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن ڕووبەڕووی هاوتاکەیان لە بەشی کارگێڕی کار بوونەوە، هەردوو تیپ دواى ئەوەى یارییەکی سەرنجڕاکێشیان ئەنجامدا، دواجار بە بردنەوەی تیپی فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بە تۆمارکردنى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە کۆتایی هات، هەروو تیپەکە ئاستێکی بەرزی وەرزشیان پیشاندا.
پاڵەوانێتی تۆپی پێ؛ یەکێکە لەو چالاکیە وەرزشیانەی، کە ساڵانە بە چاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان-هەولێر و، بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێودەچێت، ئامانجی پاڵەوانێتیەکە پێشخستنی چالاکییە وەرزشییەکان لەنێو فێرخوازان، بۆ پاڵەوانێتى ئەمساڵ (٢١) تیپ لە (٢١) بەشى زانستى بەشداریان کردوە و، پاڵەوانتیەکە بەشدارە لە پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکان و بەرزکردنەوەی کارلێکی نێوان فێرخوازان لە بەشە زانستییە جیاوازەکان.