تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى کارگێڕى کار و بەشى تەکنیکى سڕکردن بەسەر تیپەکانى بەرانبەریان سەرکەوتن
لە دووەم یاریی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێ نێوان فێرخوازانى بەشە زانستییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێت، دوو یاری لە نێوان چوار تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکان بەڕێوەچوو.
لەو یارییانەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٧/١/٢٠٢٥) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، یارى سێیەمى قۆناغی دووەم لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى کیمیایی پزیشکى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامى یارییەکەدا، تیپی فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار توانیان بە تۆمارکردنى شەش گۆڵ بەرانبەر بە هیچ کۆتایی بەیارییەکە بهێنن و لە تیپى فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى ببنەوە.
پاشان یاری دووەمى هەمان ڕۆژ، کە دەکاتە یارى چوارەمى قۆناغى دووەم، لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشی یاسا و، تیپی فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن بەڕێوەچوو، لەو یارییەشدا تیپی فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن بە تۆمارکردنى سێ گۆڵ بەرانبەر بە یەک گوڵ سەرکەوتن تۆمار بکەن و لە تیپى فێرخوازانى یاسا ببنەوە.
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەچاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان ـ هەولێر پاڵەوانێتی جۆراوجۆر بۆ یارییە جیاوازەکان لە نێوان فێرخوازانی بەشە زانستییەکانی زانکۆ ڕێکدەخات، بەڕێوەچوونى پاڵەوانێتى تۆپى پێ یەکێکە لە پاڵەوانێتیە گرنگەکان کە فێرخوازان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن، بۆ ئەمساڵیش (٢١) تیپى جیاواز کە نوێنەرایەتى (٢١) بەشى زانستى دەکەن بەشداریان لە پاڵەوانێتیەکەدا کردوە.