تیپى فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى گەیشتنە قۆناغى کۆتایی پاڵەوانیەتى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر
لە دواین یارى قۆناغى چوارەمى باڵەوانێتى تۆپى پێى نێوان فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٥/٢/٢٠٢٥) لە یاریگەى بچوکراوەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، تیپى فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى یارییەکەیان بردەوە و سەرکەوتن بۆ قۆناغى کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.
لەو یارییەدا، کە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن و فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى بەڕێوەچوو، هەردوو تیپەکە ئاستێکى بەرزى یاریکردنیان ئەنجامدا و چەندین هێرشیى جیایان کردە سەر گوڵى یەکتر، لە ئەنجامدا هەردوو گێمى یارییەکە بەیەکسانى کۆتایی هات، بۆیە پەنا برایە بەر لێدانى سزا، بەو شێوەیە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی چارەسەری سروشتى توانیان بە تۆمارکردنى بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە شەش گۆڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ببنەوە و، سەرکەون بۆ قۆناغى کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.
ساڵانە بەچاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان خولى وەرزشى جۆراوجۆر بۆ فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆ دەکاتەوە، بە مەبەستى پەرەپێدان بە بەهەرە وەرزشیەکانى فێرخوازان، بۆ پاڵەوانێتى ئەمساڵیش (٢١) تیپ کە نوێنەرایەتى (٢١) بەشى زانستیان دەکرد بەشداریان لە پاڵەوانێتیەکەدا کرد و تا ئێستاش یارییەکان بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچن.