تیپى فێرخوازانى بەشەکانى بایۆمیدیکاڵ و مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەسەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن
لە چوارچێوەى بەرێوەچوونى خولى تۆپى پێى، تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢)، کە بەچاودێرى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان دەستپێکردوە چەند یاریەکى دیکە بەڕێوەچوو.
ڕۆژى دووشەممە رێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر یاریەک لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى و بەشى بایۆمیدیکاڵ بەرێوەچوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ توانیان بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بەرامبەر سفر یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن.
لە یارى دووەمدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى بەهۆى ئامادەنەبونى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى یاسا، یارییەکەیان بەبراوە بۆتۆمار کرا.
لە میانەى بەڕێوەچوونى یارییەکاندا، سەرۆکى بەشە زانستیەکان و، بەشێک لە فێرخوازەکانیان ئامادەییەکى کارایان هەبوو، هەروەک هانى تیپەکانیان دەدا بۆ ئەوەى هێرشى زیاتر بەرنە سەر گوڵى بەرامبەر تا گوڵى زیاتر تۆمار بکەن.