تیپى فێرخوازانى بەشەکانى ڕاگەیاندن و پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان سەرکەوتنێکى گەورەیان تۆمارکرد
لە بەردەوامى بەرێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى پێى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢)، دوو یارى گرنگ بەڕێوەچوو و، لە ئەنجامدا تیپى فێرخوازانى بەشەکانى ڕاگەیاندن و پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان سەرکەوتنێکى گەورەیان تۆمارکرد.
ڕۆژى چوار شەممە رێکەوتى (٢/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، یەکەم یاری ڕۆژى چوارەمى یارییەکانى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن و بەشى چارەسەرى سروشتى بەرێوەچوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بەتۆمارکردنى حەوت گوڵ بەرامبەر بەیەک گوڵ توانیان سەرکەوتنێکى بێ وێنە بۆخۆیان و بەشەکەیان تۆمار بکەن یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن.
لە یارى دووەمیشدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان ڕوبەڕوى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بوونەوە، لە ئەنجامدا فێرخوازانى تیپى تۆپى پێى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان بەتۆمارکردنى حەوت گوڵ بەرامبەر بەدوو گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر ببنەوە.
هەردوو یارییەکە لە بەبەشدارى ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشەکان و فێرخوازان و هاندەران و جۆش و خرۆشى ئامادەبووان بەڕێوەچوو.