تیپى فێرخوازانى شیکارى کیمیایی پزیشکى و، بەشى کارگێڕى کار لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن
لە بەردەوامى بەڕێوەچوونى یاریی قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (٢٠/١/٢٠٢٥) لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر دوو یارى بەڕێوەچوو.
لە یارى یەکەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى و، تیپی فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بە تۆمارکردنى شەش گوڵ بەرانبەر بە چوار گوڵ تیپی فێرخوازانى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە تیپی فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵیان بردەوە.
لە یاری دووەمدا؛ کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى کارگێڕى کار و، تیپی فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشی کارگێڕى کار بە تۆمارکردنى چوار گوڵ بەرانبەر بە هیچ یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و، بەسەر تیپی فێرخوازانى بەشی زمانى ئینگلیزى سەرکەوتن .
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.