تیپی فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن بە لێدانى یەکلاکەرەوە گەیشتە یاری کۆتایی خولى تۆپى پێى زانکۆ
لە یارییەکی دیکەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە (٨/٢/٢٠٢٦)، هەردوو تیپی فێرخوازانی بەشی “ڕاگەیاندن” و بەشی “چارەسەری سروشتی” ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. هەردوو تیپ بە گڕوتینێکی زۆر و ئاستێکی تەکتیکی بەرزەوە دەرکەوتن.
لە گێمی یەکەمدا، هێرشبەرانی ڕاگەیاندن چەندین شوتیان ئاراستەی گۆڵی بەرامبەر کرد، بەڵام گۆڵپارێزی چارەسەری سروشتی زۆر بە دلێرانە بەرپەرچی دانەوە. لە نیوەی کۆتایی ئەم گێمەدا، تیپی فێرخوازانی بەشی چارەسەری سروشتی لە ڕێگەی هێرشێکی هەڵگەڕاوەی خێراوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد. گێمی دووەم کە بە “گێمی ڕاهێنەران” ناسراوە، تیپی فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن گوشارەکانی چڕکردەوە بۆ هاوسەنگکردنەوەی ئەنجامەکە و تیپی بەرامبەریش پشتی بە پلانی بەرگری بەست. لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، تیپی فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە هێرشێکی ڕێکخراودا گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد.
دوای تەواوبوونی کاتی یاسایی بە ئەنجامی (1-1)، پەنا برا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان (پەناڵتی) بردرا، یاریزانانی هەردوو تیپ بە تەرکیزێکی زۆرەوە لێدانەکانیان جێبەجێ کرد، تا لە دواجاردا یاریزانی چارەسەری سروشتی نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵپارێزی ڕاگەیاندن تۆپەکەی گەڕاندەوە. بەمەش تیپی فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن وەک یەکەم لایەنی یاری کۆتایی سەرکەوت، کە وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا بەڕێوەبچێت و ڕووبەڕووى تیپی فێرخوازانی بەشی پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ببێتەوە.







