خولى تۆپى سەرمێز بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەستپێکرد
لە چوارچێوەى چالاکیە وەرزشییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، کە بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان بەڕێوەدەچین، خولێکى بۆ تۆپى سەرمێز بۆ فێرخوازانى بەشە زانستییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستپێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە، ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان، چەند یارییەک بەڕێوەچوو، لە سەرەتادا یارییەک لە نێوان یاریزان (بەشار خدر) فێرخوازى بەشى زانستى کۆمپیوتەر و، یاریزان (محەمەد عەلى) فێرخوازى پەروەردەى گشتى ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا یاریزانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بەسەر یاریزانەکەى بەشى پەروەردەى گشتى سەرکەوت.
لە یارى دووەمدا، یاریزان (لێزان حەسیب) فێرخواز لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر یارییەکەى لە یاریزان (هەڵمەت تەها) فێرخواز لە بەشى پەروەردەى گشتى بردەوە.
یارى تۆپى سەرمێز بەوە لە یارییەکانى دیکە جیا دەکرێتەوە، کە پێویستى بەوردى و شارەزایی و لێهاتووییەکى زۆر هەیە.