خولێكی راهێنان بۆ چۆنیەتی ووتنەوەی بابەتەكانی زانست ، وانەی بیركاری ، لێهاتنەكانی كۆمپیوتەر
خزمەتكردنی كۆمەڵگە یەكێكە لە ئامانجە سەرەكی و بەردەوامەكانی زانكۆی جیهان ، بۆیە هەر لەم سۆنگەوە و لە دەرەنجامی نێوان هاوكاری وەزارەتی پەروەردە و زانكۆی جیهان ، زنجیرەیەك خولی راهێنان رێكخرا بۆ كۆمەڵێك مامۆستای قوتابخانە بنەڕەتیەكانی حكومە لە هەرێمی كوردستاندا بەمەبەستی پەرەدان بە تواناكانیان لە ووتنەوەی بایەتەكانی زانستەكان و بیركاری لەگەڵ كارامەیی لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر . ئەمەو خولەكە رۆژی دووشەمە 30 / 11 / 2015 كرایەوە بە ئامادە بوونی بەڕێزان وەزیری پەروەردە دكتۆر پشتیوان صادق و دكتۆر نوزاد یحیی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران و دكتۆر فوئاد شریف سەرۆكی زانكۆی جیهان هەروەها سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانەكانی جیهان بەڕێز نزار عبدالرزاق ئامادەی كردنەوەی خولەكە بوو . هەروەها لە كردنەوەی خولەكە بەشێك لە بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرانی وەزارەتی پەروەردە هەشتاو شەش مامۆستای سەر بە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی كردنەوەی خولەكە بوون . لە میانەی كردنەوەی خولەكە بەڕێز باسل میرزا بەڕێوەبەری سەنتەری زمانەكان لە زانكۆ بە كورتی باسی لە ئامانجەكانی خولەكە و گرنگترین تەوەرەكانی كرد لەگەڵ ئەو شێوازە باوانەی وانە ووتنەوە كە پەیڕەو دەكرێت . پاشان رێبەری مامۆستا بۆ ووتنەوەی هەردوو بابەتی بیركاری و زانست و خشتەی خوول بەسەر بەشداربووانی خوولەكە دابەش كرا .