
دكتۆر نەوزاد یحیی پیرۆزبایی لە برایانی یەزیدی دەكات بە بۆنەی ساڵی نۆێی یەزیدیەوە
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی برایانی یەزیدی كە ناسراوە بە چارشەمبا سوور ، دكتور نەوزاد یحیی باجگر بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدی كرد، هيواداربوو كە ساڵی تازە سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ ئەوان و خاڵێكی وەچەرخان بێت لە بار و گوزەرانیان و شادبوونەوەیان بەو كەس و كارانەیان كە هێشتا لەبەردەستی داگیركەر و تیرۆریستانی داعش ماون و بەیەكتر شاد ببنەوە و كۆتاییی نەهامەتیەكان بێت لە سایەی ئازاد كردنی شنگال و ئەو سەركەوتنە مەزنانەی كە پێشمەرگە قارەمانەكانمان بەدەستیان هێناوە لە دژی دوژمنانی گەلەكەمان