دوو فێرخوازى بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر، بە سەرکەوتوویی خولێکى ڕاهێنانیان لە کۆمپانیاى کۆرەک تەواو کرد
دوو فێرخوازى بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ماوەى مانگێک لە کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم بەشدارییان لە خولێکى ڕاهێنانى تایبەت کرد و، دواتریش بڕوانامەى بەشداریکردنیان پێ بەخشرا.
لەو خولەدا، کە هەریەک لە فێرخوازان دڵمان پاشا قادر و هێلین قەیسەر عارف فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بەشدارییان تێدا کرد، لەم ماوەی ڕاهێنانەدا، ئەزموونێکی کرداریی قووڵیان لە بەشە تەکنیکی و کارگێڕییە گرنگەکانی ناو کۆمپانیاکەدا بەدەستهێنا. بۆ ئەوەش فێرخوازان بەشێوەیەکى کردارى ئاشناى پلاتفۆرمە دیجیتاڵییە نوێیەکان وەک ئەپڵیکەیشنی “مای کۆرەک” و سیستمەکانی “ساس” (SAS) و “ڕۆمینگ” (Roaming). کران، هاوکات بەشێکى دیکەى ڕاهێنانەکەیان تەرخان کرا بوو بۆ لایەنى ئاسایشى ئەلیکترۆنى و دامەزراوەکان و پاراستنی داتاکان، هەر لە خولەکەدا، فێرخوازان ڕاهێنانیان لەسەر ئەرکەکانی “بەرپرسی بەڕێوەبردنی سیستمەکانی پشتیوانی تەکنیکی زانیارییەکان” کرد، ئەوە جگە لە لە میکانیزمەکانی “گواستنەوەی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت” و پڕۆسەکانی “کارپێکردنی سیستمی ناوەندی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت”
لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا، لەلایەن کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆمەوە بڕوانامەى بەشداریکردن بە سەرکەوتویی بەسەر هەردوو فێرخوازەکەى بەشى زانستى کۆمپیوتەرى زانکۆى جیهان-هەولێر دابەشکرا، لە وتەیەکیشاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و پێزانینی قووڵیان پێشکەش بە تیمی سەرپەرشتیاری کۆرەک تیلیکۆم کرد بۆ پشتیوانی و ڕێنمایی بەردەوامیان، بەتایبەت هەریەک لە (ئارام مەحمود، یوسف جەودەت و محەمەد نامیە) لە بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان، هەروەک جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەم ئەزموونە هەلێکی ناوازە بووە بۆ پەرەکردنی پیشەیی و کەسی و بەدەستهێنانی شارەزایی پێشکەوتوو.






