دوو فێرخوازى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی توێژینەوەیەکی زانستی بڵاودەکەنەوە
ئارام نورەدین محێدین و میرزان مستەفا عومەر، کە دوو فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان، هەولێرن، لە هەوڵێکی زانستییاندا توانیان توێژینەوەیەکى زانستى ئامادە بکەن و، بڵاوى بکەنەوە.
توێژینەوەکە بەرهەمى ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی زانستی بۆ توێژینەوەیەکى تایبەتە بەخانەکان لە ڕووی پێکهاتەکانی، تایبەتمەندییەکانی، سنووردارکردنەکان، بۆ ئەوەش توێژەران ئەنجامى ڕاپرسییەکان بەسوود وەرگرتن لە بۆچونى زانستى زانیایان شیکردنەوەى زانستیان کردوە.
فێرخوازان لە ئەنجامى توێژینەوەکەیاندا، دەربارەی ئۆرگانیلەکانی پرۆکاریۆت و یۆکاریۆت ئەوەیان ڕوون کردۆتەوە، پرۆکاریۆتەکان زیندەوەری تاک خانەین کە ناوکیان نییە و بە پێچەوانەی یۆکاریۆتەکانەوە کە ئاڵۆزترن لە پرۆکاریۆتەکان، وەک مرۆڤ. هەروەها یۆکاریۆتەکان جیاوازن لە خانەکانی ڕووەک کە ئێمە بۆشایی بچووکترمان هەیە و کلۆرۆپلاستمان نییە کە ڕووەکەکان بەکاریدەهێنن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو وزەیەی کە پێویستیانە، ئەوەشیان ڕوون کردۆتەوە، کە بەپێی خانە قارچکەکان لێکچوونێک هەیە لە نێوان ئێمە و خانەکانیان، ئەوەى خوارەوە ناونیشانى توێژینەوەکەیانە.
Cell Biology and Cell Organelles: A review study, Cell cycle, and death
ئەو توێژینەوە زانستیەى فێرخوازان لە پێگەى (research gate)ى زانکۆى جیهان-هەولێر بڵاوکراوەتەوە، بۆ خوێندنەوەى دەقى توێژینەوەکە کلیک لەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: