دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
بەبۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەمین لە نوێترین ڕیزبەندى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات، ئەوەش دەقەکەیەتى:
مامۆستایان و توێژەران و زانستخوازان و فێرخوازانى خۆشەویست..
پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ئەنجومەنى زانکۆ و تەواوى مامۆستایان و فێرخوازان دەکەم، کە توانیتان لە ڕیزبەندی (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) زانکۆى جیهان-هەولێر بکەنە پێشەنگى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، ئەم دەسکەوتە زانستیە ئەرکى سەرشانتان زیاتر دەکات تا باشتر لە جاران خزمەت بەڕەوتى زانست و بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگە بکەن…جارێکى دیکەش ئەو دروشمە دوپات دەکەینەوە و، دەڵین زانکۆى جیهان…کوردستان ئاوەدان.
دووبارە پیرۆزە
دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر
سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان
26/10/2022