دەرچوانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس بەشدارى کارا لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان دەکەن
دوو لە دەرچوانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر، کە ئێستا لە بوارەکەى خۆیان درێژە بەخوێندن دەدەن لە وڵاتى هیندستان بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى ماستەر، بەشدارى کار لە کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى دەکەن.
هەریەک لە (ناوی ئەحمەد نەبەز) و (بورهان خەلیل) کە قۆناى بەکالۆریۆسیان لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەسەرکەوتویی تەواو کرد، ئێتسا فێرخوازى خوێندنى باڵا/ ماستەرن لە هیندستان، لەو چوارچێوەیەشدا بەشدارییەکى کارایان لە کۆنفرانسی ٥٦یەمی کۆمەڵەی نیوترەیشنی هیندستان (56 th Annual National Conference of Nutrition Society of India) لە زانکۆی سیمبایۆسیسی نێودەوڵەتی (symbiosis international university) لە وڵاتی هیندستان کرد.
لەو کۆنفرانسەدا، کە لە ڕۆژانى (١٤ و ١٥/١١/٢٠٢٤) بەڕێوەچوو و، بە (NSI) ناسراوە یەکێکە لە گەورەترین کۆنفرانسەکانی نیوترەیشن لەسەر ئاستى کێشوەرى ئاسیادا، ساڵانە نزیکەی (٢) هەزار کەسی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری نیوترەیشن و دایەتێتکس بەشداری تێدا دەکەن و، تێیدا نوێترین توێژینەوە و تەکنەلۆژیا و تەکنیک لەبواری زانستی نیوترەیشن دەخرێتە ڕوو، هەروەک گفتوگۆی زانستی لەبارەى لایەنە جیاکان دەکرێت، جگە لەوەش دەرفەت دەڕەخسێت بۆ پێکهێنانی پەیوەندی لە نێوان پسپۆڕەکان لە سەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهان.
دەرچوانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە میانەى چوار ساڵى خوێندندا پڕ چەک کراون بە زانست و زانیارى لە بوارەکەى خۆیاندا، لەو کۆنفرانسەش جێگە و پێگەیەکى دیاریان هەبوو، هەربۆیە (ئەحمەد نەبەز) وەک بەڕێوەبەری لێژنەی خۆتۆمارکردن و، ئەندامی لێژنەی ئەکادیمی بۆ هەڵسەنگاندنی پۆستەر و برێزێنتەیشن لە کۆنفرانسەکەدا بەشداریکردوە، لەلایەکى دیکەشەوە (بورهان خەلیل)یش وەک ئەندامی لیژنەی خۆتۆمارکردن و یەکێک لە سپۆنسەرەکانی کۆنفرانسەکە بەشدارى کاریگەر و دیاریان هەبوو.