
د. معتز النجم: كه‌موكورتی زۆر له پڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا هه‌یه
رۆژی 10/2/2020، (د.معته‌ز ئه‌لنه‌جم) له كه‌ناڵی ئاسمانی (العربیه حدپ)، باسی لهرێگهكانی به‌رده‌م حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق.
له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه له پڕۆژه‌ی چاكسایدا هه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی دواده‌كه‌ون له خستنه‌ڕووی سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی، پێی وابوو كه گرنگه ئه‌م كه‌موكورتیانه له‌رێگه‌ی یاساوه رێكبخرێت.