
رۆژی جیهانی ژمێریار
لە رۆژی 10 / 11 /2018 كە بە رۆژی جیهانی ژمێریار ناسراوە ، د. لقمان محمد سعید سەرۆكی بەشی ژمێریاری هەڵسا بە پێشكەشكردنی سیمینارێك بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەمی ژمێریاری ، تیایدا تیشكی خستە سەر مێژووی ژمێریاری و یەكەم سیستمی قەید كردن كە بەر لە 521 ساڵ لەلایەن Pacioli ئەنجام دراوە ، پاشان لەگەڵ قوتابیانی ئامادەبوو سەردانی كتێبخانەی زانكۆیان كرد بۆ ئەوەی ئاشنایان بكات بەو سەرچاوەكانی بابەتی ژمێریاری لە زانكۆی جیهان – هەولێر