رێكهوتننامهی لێکتێگهیشتن له نێوان زانكۆی جیهان – ههولێر و زانكۆی ههڵهبجه
رۆژی پێنج شەممە 9/9/2018 زانكۆی جیهان – ههولێر پێشوازی كرد لە شاندێكی زانكۆی ههڵهبجه بە سەرۆكایەتی د.تحسين عبد الكريم امين و شاندی یاوەری . لەم دیدارەدا و بە ئامادە بوونی شاندی هەردوو زانكۆ رێكەوتننامەی لێكتێگەیشتن واژوو كرا لەلایەن هەردوو سەرۆكی زانكۆ پ.د. امجد صابر دەلۆ و د.تحسين عبد الكريم امين كە تایبەت بوو بە پەرەدان بەلایەنی زانستی و كارگێڕی و ئاڵ و گۆڕپێكردنی مامۆستایانی هەردوو زانكۆ . شایەنی باسە د. نوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان و د. عصام خلیل عبدالله یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. گۆڤهند حسین شێروانى یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری وقوتابیان و شاندی میوان ئامادەی واژووكردنی رێكەوتننامەكە بوون.