زانكۆی جیهان لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا داهێنەران خەڵات دەكات
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 119 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری كوردستان و رۆژی رۆژنامەگری كوردیی ، سەر لەبەیانی رۆژی 24 /4 / 2017 دكتۆر نوزاد یحیی باجكر سەرۆكی دەستەی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان بە یاوەری دكتۆر فۆاد مولود سەرۆكی زانكۆی جیهان – هەولێر وجێگرەكانی پێشوازیان كرد لە بەڕێزان فرانسوا گزافین ز و دكتۆرە كوردستان موكریانی و نوێنەری خوالێخۆش بێت دكتۆر مارف خەزنەدار .دوای بەخێرهێنانی میوانەكان دكتۆر نەوزاد تیشكی خستە سەر گرنگی و رۆڵی رۆژنامە لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و نەوەی نوێ ، پاشان لە مەراسیمێكی شایستەدا و لە هۆڵی میوانە تايبةتةكاندا بڕوانامەی رێزلێنان و میدالیای جیهانی بە میوانە بەڕێزەكان بەخشرا