زانكۆی جیهان نه‌خشه رێگای دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی كورستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه ڕاده‌گه‌ێنی
دوای نێوه‌رۆی رۆژی ٢٤-١١-٢٠١٦ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ( ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌روانگه‌ی ئه‌كادیمیانه و پێكه‌وه ژیان ) ی سازكرد .ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كه به ئاماده‌بوونی دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆ جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك پسپۆری زانكۆیی بواری یاسا و یاسای نێوده‌وله‌تی و دیبلۆماسی و میدیایی و مێژوو به‌رێوه‌چوو ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر پرۆژه‌كه‌ی خسته‌روو و له بنه‌مانی بوونی ده‌وڵه‌تی بۆ كورد‌و كوردستان دواو ئه‌و فاكتهرانهشی خسته روو كه وا له دوای جه‌نگه مه‌زنه‌كان چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراون هه‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه تا ئه‌مرۆ و نمونه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی كوردستان و بنه ما ئابوورییه‌كان و بوونی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی ئێستای كوردستان و كه‌لتووری لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی گه‌لی كوردستانی خسته ڕوو . له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تانی هاو په‌یمان بۆ له ناو بردنی تیرۆروتهیارو ئاماده‌یی پێشمه‌رگه قاره‌مانی كوردستان وه‌ك هێزێكی نیزامی بۆ پاراستن و ئاینده‌یی پرسی گه‌لی كوردستان و دۆزه ڕهوایهكهی كه چۆن ده‌بنه بنه‌مای پته‌و بۆ دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی تازه‌ی كوردستان خسته به‌ر باس و شرۆفهكردن ، تا له كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی دستهی ( نه‌خشه‌رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ) كه له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی بێت ده‌به‌سترێت ، بخرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه تا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تۆكمه پێشكه‌شی رای گشتی و ناوه‌نده‌كای بریاری ناوخۆ و ده‌ره‌وه بكرێ.
هه‌رهه‌مان رۆژ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و ئه‌كادیمیای زانكۆی جیهان پێشوازی له شاندێكی ئه‌كادیمی وڵاتی یۆنان كرد و دوایی بیر‌و ڕاگۆڕینه‌وه له باره‌ی ئه‌نجام دانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ، شاندی میوان گه‌شتێكیان به‌ناو زانكۆی جیهان دا كرد .