زانكۆی جیهان- هه‌ولێر به‌ژداری پێشبڕكێی دیبه‌یتی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات
به مه‌به‌ستی ڕاهێنان و ئاماده‌كردنی قوتابیانی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر بۆ به‌ژداری له پێشبڕكێی دیبه‌یتی زانكۆ، لیژنەیەکی سێ کەسی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پێک‌ھات.
لێژنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی م.ى پۆڵاتحسین محمد و ئەندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له م.ی فریشتە محمد عبداللە لە بەشی وەرگێڕان و م.ی ئەردەلان لە بەشی یاسا.
شایانی باسه، دیبه‌یتی زانكۆ پێشبركێیه‌كه قوتابیانى 26 زانكۆی هه‌ریمى كوردستان تێیدا به‌ژداره، جه‌خت دەكاتەوە لەسه‌ر بەهێزكردنى په‌یوەندیكردن و شارەزایی و گرینگى بیركردنه‌وه‌ى قوتابیان. ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ دووه‌م ساڵه له سه‌ر یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌م ساڵ كۆلیژیى پەروەردەى بنەرەتى زانكۆى سەلاحەدین میوانداری ده‌كات له كاتێكدا پارساڵ له زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چوو.