زانكۆی جیهان – هەولێر بەشداری لە سیمیناری (رێگەت بۆ زانكۆ ) دەكات
رۆژی پێنج شەممە 6 / 9 / 2018 بەڕێوەبەرایەتی وەرگرتن لە زانكۆی جیهان – هەولێر لە هۆڵی شەهید سعد عبدالله بەشداریكرد لە سیمیناری (رێگەت بەرە و زانكۆ) كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێكخرابوو و تایبەت بوو بە دەرچوانی ئامادەیی . لەگەڵ دەستپێكردنی سیمینارەكە ، بەشی تایبەت كراو بە زانكۆی جیهان – هەولێر هاتنی ژمارەیەكی زۆری بەخۆوە بینی لەلایەن قوتابیانەوە بۆ ئەوەی هەلی بەدەستهێنانی فۆرمی بەخۆڕایی بەدەست بێنن كە زانكۆی جیهان – هەولێر رەخساندوویەتی بۆ قوتابیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ . ئەمەو سیمینارەكە لە 9:00 ی بەیانی تا 2:00ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام بوو .