
زانكۆی جیهان – هەولێر سەردانی رێكخراوی یۆنسكۆ دەكات
لەسەر بانگهێشتی رێكخراوی یۆنیسكۆ ، رۆژی دووشەممە 18 / 8 / 2018 ، د. گۆڤەند شێروانی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی جیهان – هەولێر بۆ كارو باری كارگێڕی و قوتابیان سەردانی فەرمی نوێنەرایەتی كۆماری عێڕاقی كرد لە رێكخراوی یۆنسكۆ لە پاریس و ، لەلایەن دكتۆر محمود شاكر موللا باڵیۆزی عێراق لە رێكخراوی یۆنسكۆ پێشوازی لێكرا . ئامانج لەم سەردانیە بریتی بوو لە ناساندنی زیاتری زانكۆی جیهان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا بەمەبەستی زیاتر بەرە و پێش بردنی بزاڤی زانستی لە زانكۆی جیهان و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر شان بەشانی زانكۆكانی تری عێراق .