
زانكۆی جیهان – هەولێر پێشوازی لە ئەمینداری گشتی زانكۆكانی عەرەبی دەكات
لەچوار چێوەی فراوانكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ زانكۆكانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان ، رۆژی پێنج شەممە 30/8/ 2018 د.نوزاد یحیی باجگر سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان ، بەیاوەری پ.د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان – هەولێر و د. عصام خلیل عبدالله یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی پێشوازیان كرد لە د. عمرو عزت سلامە ئەمینداری گشتی یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی و شاندی یاوەری . ئامانج لەم سەردانە پتەوكردنی پەیوەندی بوو لە نێوان ئەم یەكیەتیە و زانكۆی جیهان – هەولێر لە گشت بوارە زانستیەكاندا .