زانکۆى جیهان-هەولێر بازنەى پەیوەندییە زانستیەکانى لەگەڵ دامەزراوە زاستیەکان فراوانتر دەکات
بەئامانجى فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکان، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان (IALD) واژۆ کرد.
ڕێککەوتنامەکە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتی (١٨/٩/٢٠٢٣)، لە پەراوێزى (پیشانگە و کۆنفرانسی عێراق بۆ خوێندنی باڵا) لە نێوان پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر موحسین حەمیدى عوبێد بە نوێنەرایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر معاذ سالم عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان (IALD) واژۆ کرا.
سەرۆکی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان (IALD)کورتەیەکى لەبارەى ئەکادیمیەکەیان پێشکەش بە نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و ڕایگەیاند: ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا چەندین چالاکی و بەرنامەی جۆراوجۆرى لە بوارى ڕاهێنان و پەرەپێدان و وەرگرتنى سکۆلەرشیپ بۆ فێرخوازان ڕێکخستووە، وتیشى دامەزراوەکەمان نوێنەرایەتى کاروبارى زانکۆکانى (بەهجە شەهیر) و ( فەنەر بەهجە)ى تورکیا لە پارێزگا جیاکانی عێراق دەکات، هیواشى خواست ڕێککەوتنامەکە ببێتە دەروازەیەکى دیکە بۆ کارەکانیان لە هەرێى کوردستان.
هەر بۆ ئەو مەبەستە نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێر کورتە باسێکى لەبارەى زانکۆى جیهان-هەولێر و ئاستى پێشکەوتنە زانستیەکانى پێشکەش بە سەرۆکى دامەزراوەى ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان (IALD) کرد، پاشان ڕێککەوتنامەى هاوکارى زانستى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان (IALD) واژۆ کرا.