زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە هەڵبژاردنى سەرۆکی یەکێتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانى عێراق- لقى کوردستان کرد
بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ یەکێتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانی عێراق- لقى کوردستان، مامۆستای یاریدەدەر (دانا عەبدولباقی محمد)، مامۆستا لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بە نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە پرۆسەکەدا کرد.
لەو پرۆسەیەدا، کە لە هۆڵى کۆبونەوەکانى کۆلێژى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان زانکۆى سەڵاحەددین لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەرى زانکۆکان تیدا ئامادەبوون، بەر لە بەڕێوەچوونى پرۆسەکە باسى لە گرنگى چالاکى وەرزشى لە زانکۆکان کرا بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتویی فێرخوازان لەسەرجەم زانکۆکان، هەروەک بەبایەخەوە باسى لە ڕێکخستنى چالاکیە وەرزشیە جۆراوجۆرەکان لە نێوان زانکۆکان کرا.
لە بەشێکى دیکەى پرۆسەکەدا، دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ یەکێتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانی عێراق- لقى کوردستان کرایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش (٦) کەس خۆیان کاندید کرد، لە ئەنجامدا (پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر بسیم عیسی یونس) وەک سەرۆکی یەکێتى چالاکیە وەرزشیەکانى زانکۆکانی عێراق- لقى کوردستان هەڵبژێردرا.
زانکۆی جیهان- هەولێر وەک زانکۆیەکى تایبەت و پێشەنگ ڕۆڵى گرنگى هەبووە لە دامەزراندنى یەکێتى چالاکیە وەرزشیەکانى زانکۆکانی عێراق، خوازیارە لە داهاتوودا میواندارى پاڵەوانیەتى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بکات، بەئامانجى گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکانی عەرەبی.