زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتى خوێندنى ماستەر لە پۆڵندا بۆ دەرچوانى سەرجەم زانکۆکان لە کۆمەڵێک پسپۆڕى ڕادەگەێنێت
لەبەر ڕۆشنایی بڕگە و ماددەکانى ڕێککەوتنامە هاوبەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆکانى پۆڵندا، دەرچوانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرجەم زانکۆکانى دیکەى کوردستان و عێراق دەتوانن لە ڕێگەى زانکۆى جیهان-هەولێر داواکارى بۆ زانکۆکانى پۆڵندا پێشکەش بکەن بەمەبەستى درێژەدان بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لەو وڵاتە.
لەماوەى ڕابردودا، زانکۆى جیهان-هەولێر وەک قۆناغى یەکەم ئەم دەرفەتەى بۆ دەرچوانى دەرچوانى بەشەکانى ئەندازیارى شارستانى و ژمێریارى (Civil Engineering , Finance and Accounting) لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕاگەیاند، ئەمجارەشیان وەک قۆناغى دووەم دەرچوانى بەشەکانى ئەندازیارى شارستانى (Civil Engineering)، ئەندازیارى ژینگە (Environmental Engineering)، پاراستنى ژینگە (Environmental Protection)، دارایی و ژمێریارى (Finance and Accounting)، ئینفورماتیک و ئابووریپێوان (Informatics and Econometrics)، باخداری (Horticulture) و تەکنەلۆژیای زانیاری دارستان (Forest Information Technology) لە زانکۆى جیهان و سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و دەست بەپرۆسەى خوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆکانى پۆڵندا بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) بکەن.
ئەو زانکۆیانەى پۆڵندا ناویان لە لیستی زانکۆیە باوەڕ پێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە خوازیاران لەسەرجەم زانکۆکان لە ڕێگەى ژمارە تەلەفونى (07508381000) دەتوانن زانیارى زیاتر لەبارەى ئەو دەرفەتەەى خوێندن بەدەست بهێنن، هاوکات هەر لە چوارچێوەى ئەو پرۆسەیەدا و، بۆ چۆنیەتى پێشکەشکردنى داوکارى و بە دەستهێنانی ئۆفەری خوێندن و دابینکردنى شوێنی حەوانەوە و ڕایکردنى کاروباری ڤیزە؛ خوازیاران لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/٧/٢٠٣) تا ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٧/٢٠٢٣) دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەناو کەمپسى زانکۆ بکەن.