موژدەیەک بۆ دەرچوان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر / خوێندنى ماستەر کرایەوە
سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتێکى گرنگ بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر لە پۆڵندا بۆ دەرچوان و فێرخوازانى قۆناخى چوارەم ڕادەگەێنێ و، لە ئێستاوە دەتوانن داوا پێشکەش بکەن.
زانکۆى جیهان-هەولێر دەرچوان و فێرخوازانى قۆناخى چوارەم ئاگادار دەکاتەوە، کە ئاژانسى نیشتیمانى پۆڵندى بۆ ئاڵوگۆڕى ئەکادیمى (NAWA) بەهەماهەنگى وەزارەتى دەرەوەى پۆڵندا، دەرفەتى بەدەستهێنانى سکۆلەرشیپ لە (باناخ) بۆ وڵاتانى تازەگەشەسەندو ڕاگەیاند، بەئامانجى بەرزکردنەوە و پێشکەوتنى ئاستى ڕۆشنبیرى و ئابورى و زانستى و کۆمەڵایەتى گەنجان لەو وڵاتانە.
لەو چوارچێوەیەدا، دەرچوان و فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى زانکۆى جیهان، دەتوانن لە ئێستا فۆرمى هاوپێچ پڕبکەنەوە بۆ درێژەدان بەخوێندنى باڵا/ماستەر لەو وڵاتە، ئەوەش ڕونکراوەتەوە کە خوێندنەکە بەهەردوو زمانى ئینگلیزى و زمانى پۆڵندى لەم بوارانەى خوارەوە لە زانکۆکانى پۆڵندا بەردەستە، کە لەلایەن وەزارەتى فێرکردن و زانستى پۆڵندى سەرپەرشتى دەکرێ.
ئەوانەى دەتوانن سوود لەم سکۆلەرشیپە وەربگرن، پێویستە فێرخوازى قۆناخى چوارەم، یان دەرچوانى ساڵانى پێشوترى بەشەکانى (ئەندازیارى، زانستە تەکنیکییەکان، زانستى کشتوکاڵی، زانستە زیندوەکان لەگەڵ چەندین کۆرسی جیا)، دواین وادە بۆ پێشکەشکردنى داواکارى بۆ بەدەستهێنانى سکۆلەرشیپەکان تا کاتژمێر (٣) بەیانى ڕێکەوتى (31 مارس 2022) دەبێ.
ئەم ڕاگەیاندنە دەرفەتێکى زێڕین و گرنگ دادەنرێ بۆ فێرخوازانى قۆناخى چوارەم و دەرچوانى ساڵانى پێشتر بەتایبەت (٢٠٢٠-٢٠٢١) تا بتوانن یەکێک لە کورسیەکانى ئەو سکۆلەرشیپە بەدەستبهێنن بۆ درێژەدان بەخوێندنى ماستەر لە پۆڵندا، ئەوەش بەسودوەرگرتن لەو پەیوەندییە بەتینەى کە زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە زانکۆکانى ئەو وڵاتە دروستیکردوە بەتایبەت زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە وارسۆ و زانکۆى جاجيلونيان لە كراكۆفى پۆڵندا.
بۆ زانیارى زیاتر و چۆنیەتى بەدەستهێنانى ئەو سکۆلەرشیپە، خوازیاران لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ئێستاوە دەتوانن پەیوەندى بەنوسینگەى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەى ئەم ئیمەیلەوە بکەن:
international.relations@cihanuniversity.edu.iq
بەستەرەکان:
- بەستەرى سەرەکى پۆڵندا تایبەت بەرنامەی سکۆلەرشیپ:
https://nawa.gov.pl/en/students/foreign-students/the-banach-scholarship-programme
- بەستەرى تایبەت پێشکەشکاران بۆ بەدەستهێنانى زانیارى:
- بەستەرى تایبەت بە داواکردنی پێشنیازەکان:
https://nawa.gov.pl/en/students/foreign-students/the-banach-scholarship-programme/call-for-proposals
- بەستەرى تایبەت بە پۆلێنکردنی بوار و پسپۆڕی زانستەکان و پسپۆڕییە هونەرییەکان:
https://nawa.gov.pl/images/Aktualnosci/2022/Classification-of-the-scientific-fields.pdf