زانکۆى جیهان-هەولێر سکۆلەرشیپێک لە ڕێگەى پەیمانگەى پەروەردەى نێودەوڵەتی (IIE) پێشکەش بە توێژەرێکى سودانى دەکات
لە بەردەوامى هاوکاریکردنى ئەو زانستخواز و توێژەرانەى، کە زانکۆى جیهان-هەولێر پشتگیریان دەکات و، لە چوارچێوەى بەرنامە هاوبەشیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ پەیمانگەى پەروەردەى نێودەوڵەتی (IIE) سکۆلەرشیپێکى دیکەى پێشکە بە توێژەرێکى وڵاتى سودان دەکات.
پەیمانگەى پەروەردەى نێودەوڵەتى کە بارەگاى سەرەکى لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکایە، چەندین پرۆگرامى جۆراوجۆرى هەیە، یەکێک لەو پرۆگرامانەش بریتیە لە (سندوقى ڕزگارکردنى زانایان)، کە ساڵانە لە ڕێگەى ئەم پرۆگرامەوە (IIE) بەهاوکارى زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکان لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان هاوکاری ئەکادیمی پێشکەش بەو زانا و ئەکادیمیستانە دەکات، کە ژیان و کارەکانیان لە وڵاتەکانی خۆیاندا مەترسی لەسەرە.
لەو چوارچێوەیەدا و، لەساڵى (٢٠١٩)ەوە زانکۆى جیهان-هەولێر تا ئێستا (٥) سکۆلەرشیپى پێشکەش بە (٥) پێنچ مامۆستا و توێژەرى وڵاتەکانى یەمەن و سوودان بکات، کە بەهۆى خراپى دۆخى ئەمنى لە وڵاتەکانیان؛ هەڕەشە و مەترسى لەسەر ژیانیان دروست بووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ڕاسپاردەى دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ ڕاسپێدراوە تەواوى کارئاسانى پێشکەش بەو توێژەرە بکات، بۆ ئەوەى ڕۆژانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر کارەکانی ڕایی بکات.
پێشتر لەو، لە بەرانبەر ئەو هاوکارى و بەدەنگەوەهاتنەى زانکۆى جیهان-هەولێر و پاڵپشتیکردنى لە پرۆگرامى (سندوقى ڕزگارکردنى زانایان) دکتۆر ئالان ئی.گودمان (DR.Allan E.Goodman) بەڕێوەبەرى پەیمانگەى پەروەردەى نێودەوڵەتی (Institute of International Education) سوپاسنامەیەکى پێشکەش بە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
پەیمانگەى پەروەردەى نێودەوڵەتى (IIE)، لە ساڵی (١٩١٩)ەوە دامەزراوە؛ دامەزرێنەرانی پێیان وابوو پەروەردەی نێودەوڵەتی دەتوانێت جیهانێکی ئارام و یەکسانتر بۆ زانایان بونیاد بنێت؛ هەربۆیە ساڵانە هاوکارى زیاتر لە (٢٩) هەزار کەس لە (١٨٠) وڵات لە ڕێگەی چەند بەرنامەیەک دەکەن.