زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندى (Webometrics) دەسکەوتى زانستى گەورەى بەدەستهێناوە
زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندى (Webometrics) توانى ژمارەیەکى پێوانەیی نوێ لە سایتەیشن تۆمار بکات، بەوەش دەسکەوتى زانستى گەورە بەدەست بهێنێت.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا وێبسایتی وێبۆمێتریک نوێترین ڕیزبەندى TRANSPARENT RANKINGJULY 2023 (version 16.0) (https://www.webometrics.info/en/transparent)ى بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ریزبەندە زانکۆی جیهان-هەولێر هەنگاوێکی بەرچاوی لە ژمارەی سایتەیشنەکانی لە گووگڵ سکۆلار بەراورد بە ڕیزبەندیەکانى پێشتر زیادیکردووە.
بەپێی ریزبەندییە نوێیەکە؛ زانکۆی جیهان-هەولێر ژمارەی سایتەشنەکانی گەیشتۆتە (4929)سایتەیشن، ئەوە لە کاتێکدایە لە ڕیزبەندى یەکەمى ساڵى (2023) ژمارەى سایتەیشنەکانى بریتبوو لە (2580) سایتەیشن، بەڵام لە وەشانى ساڵى (2022) ژمارەى سایتەیشنەکانى تەنها (1700) سایشتەیشن بووە، بەم شێوەیە دەبینین لە ماوەى تەنها ساڵێک ژمارەى سایتەیشنەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە گووگڵ سکۆلار زیاتر لە (3000) سێ هەزار سایشتەیشن زیادی کردووە.
بەدیهێنانى ئەم دەسکەوتە زانستیە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تواناى مامۆستایان و ستافی دڵنیایی جۆری و سێنتەرەکانى توێژینەوەى زانکۆ و، فێرخوازان کە بەسەرپەرشتى و ڕینوێنى سەرۆکایەتی زانکۆ کارەکانیان و بەپێى پلانێکى تۆکمە ساڵانە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.