زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS)دا یەکەمى زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانە
لە نوێترین وەشانى ڕیزبەندى سایتەیشن لە وێبساینس (InCites – Web of Science WoS) بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستى جیهان بۆ ساڵى (2019-2023)، زانکۆی جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە پلەى یەکەمدا هاتووە، هاوکات لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان کوردستان لە پلەى چوارەمدا هاتووە.
لەو ڕیزبەندییەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (11/2/2024) بڵاوکراوەتەوە؛ ئەوەش هاتووە کە زانکۆى زانکۆی جیهان – هەولێر توانیویەتى (749) بەڵگەنامەی لە (WoS-indexed) تۆمار بکات، ئەو لە کاتێکدایە لە ڕێزبەندى پێشتردا (205) بەڵگەنامەی لە (WoS-indexed) تۆمار کردبوو، هەروەها لەم وەشانە نوێیەدا ئەوەش دەرکەوتووە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر توانیویەتى (11898) سایتەیشن (Citations) کۆبکاتەوە، بەڵام لە وەشانى پێشتر توانیبووى (526) سایتەیشن (Citations) کۆبکاتەوە، بەو شێوەیە زانکۆی جیهان هەولێر توانیویەتى زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆبکەنەوە.
سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، چونکە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی (2019-2023) لەسەر ئاستى عێراق (82) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە، زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (10)یەمینى کۆى گشتى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هاتووە.
زانکۆی جیهان-هەولێر وەک ناوەندێکی گرنگی مەعریفی و زانستی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمیە لە کوردستان، بەردەوام هانی مامۆستایان و فێرخوازان دەدات بەتوێژینەوەی زانستی برەو بەتواناکانیان بدەن.