زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندی نێودەوڵەتى ( Clarivate InCite)دا جارێکى دیکە بووە یەکەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان
لە نوێترین وەشانى ڕیزبەندى نێودەوڵەتى شیکاری کلاریڤێت بۆ کاریگەری توێژینەوە (Clarivate InCite)، کە بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستى جیهان بۆ ساڵى (2020-2024) ئەنجامیداوە، ئەمڕۆ هەینى ڕێکەوتى (2025/1/31) بڵاوکراوەیەوە، زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ جارێکى دیکە لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە پلەى یەکەمدا هاتووە، هاوکات لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە پلەى سێەمدا هاتووە.
هەر لەو ڕیزبەندییەدا، ئەوەش هاتووە کە زانکۆى زانکۆی جیهان – هەولێر لەو ماوەیەدا توانیویەتى (1,076) بەڵگەنامەی لە (WoS-indexed) تۆمار بکات، هەروەها لەم وەشانە نوێیەدا ئەوەش دەرکەوتووە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر توانیویەتى (22,249) سایتەیشن (Citations) لە بەڵگەنامەکانی لە (WoS-indexed) کۆبکاتەوە، بەو شێوەیە زانکۆی جیهان هەولێر توانیویەتى زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆبکەنەوە.
ڕیزبەندى نێودەوڵەتى شیکاری کلاریڤێت بۆ کاریگەری توێژینەوە (Clarivate InCite) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەى ، کە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە. لەم وەشانە نوێیەدا و، بۆ ساڵی (2020-2024) لەسەر ئاستى عێراق زیاتر لە (80) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە، زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (6)یەمینى کۆى گشتى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هاتووە.
ئەم دەستکەوتە سەرنجڕاکێشە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەهێزی زانکۆی جیهان-هەولێر بە بەرزى ئاستى ئەکادیمی و داهێنانی توێژینەوەى زانستى، چونکە سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوام جەخت لەسەر گرنگی توێژینەوە و گواستنەوەی زانیاری کردووەتەوە، هەروەک دەستپێشخەری و ستراتیژی جۆراوجۆرى بۆ پشتگیریکردنی چالاکییە زانستییەکان هەیە، لەو چوارچێوەیەدا بەرنامە و ستراتیژى تایبەت بۆ پاڵپشتى و بەهێزکردنى توێژینەوەى زانستى پەیڕەو دەکات، ئەوەش بۆتە جێى بایەخى توێژەران، ئەم دەستکەوتەى زانکۆی جیهان-هەولێر وەک ناوەندێکی پێشەنگى ئەکادیمی پێگەیەکى دیارترى لە ناوچەکە و ئاستى جیهان پێ دەبەخشێ، بەتایبەت لە کۆمەڵگەى ئەکادیمى، هەروەک پێگەى خوێندنی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.