زانکۆى جیهان-هەولێر لە وێبسایتى (Clarivate Analytics)ى نێودەوڵەتى لە بواری ئەندازیاری یەکەمى زانکۆ تایبەتەکانە
لە نوێترین وەشانى ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، کە وێبسایتى کلاریڤێت (Clarivate) بۆ بڵاوکردنەوەى بەڵگەنامە و توێژینەوە زانستیەکان لە وێبساینس (WoS: Clarivate Analytics) ئەنجامیداوە؛ زانکۆى جیهان-هەولێر لە بوارى ئەندازیارى یەکەمى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و سێیەمى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان.
وێبسایتەکە ژمارەی توێژینەوە و بەڵگەنامەکانی (WoS) بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەى پێنچ ساڵى ڕابردو (٢٠١٩-٢٠٢٣) ڕیزبەند کردوە، بەپێى داتاکان توێژەرانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە بوارەکانى ئەندازیارى توانیویانە (٧٢) توێژینەوەى خاوەن ئیمپاکت فاکتەر لەو وێبسایتەکەدا بڵاوبکەنەوە.
وێبسایتى (Clarivate Analytics) بەڵگەنامە و توێژینەوە بڵاوکراوەکان بەپێى (27) بوار پۆلێن دەکات، لەبەر ڕۆشنایی بوارەکانیش زانکۆکان لەسەر ئاستى جیهان پۆلێن دەکات، لەو چوارچێوەیەدا زانکۆى جیهان-هەولێر کە خاوەنى چوار بەشى ئەندازیارییە لەلایەن ستافێکى زانستى ئاستبەرز سەرپەرشتى دەکرێ و، ساڵانە توێژینەوەى خاوەن فاکتەرى کاریگەر لە بوارە جیاکانى ئەندازیارى بڵاودەکەنەوە و فێرخوازان پێ دەگەێنن، بەدیهێنانى ئەم پلەیەش دەسکەوتێکى دیکەى زانستى گرنگە بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر.
لەسەر ئاستى عێراق-یش؛ ساڵانە سەندیکای ئەندازیارانی عێراق بە پشت بەستن بە چەند پێوەرێکى زانستى و ئەکادیمى ڕیزبەندى ئەکادیمی بۆ سەرجەم بەش و کۆلێژە ئەندازیارییەکان لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات، لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) زانکۆى جیهان-هەولێر توانى پلەى یەکەم بەدەست بهێنێ.