زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و عێراقى و هەرێمى کوردستان بەرەو ترۆپکى زانکۆکان هەنگاو دەنێ
لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس زانکۆى جیهان-هەولێر، لەسەر ئاستى جیهانى و عێراقى و هەرێمى کوردستان هەنگاوى گەورە چۆتە پێشەوە و توانى لەماوەى شەش ساڵدا ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار کردوە.
یەکەمین وەشانی ساڵی (2024)ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان بۆ مانگی تەمموز بڵاوکرایەوە، لەو ڕیزبەندییەدا زانکۆی جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە کوردستان و عێراق و لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهان بەرەوپێشچوونێکی زانستى بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە، بە جۆرێک تەنها لە ماوەى یەک ساڵدا توانیویەتى (364)پلەى دیکە لە ئاستی جیهان بێیتە پیشەوە؛ لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستانیش هەنگاوەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەم جۆرەیە.
لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهان
زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى (6) شەش ساڵدا (2024-2019) توانیویەتى ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار بکات، بەجۆرێک (10604) لە ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بێتە پێشەوە، ئەوەش بەم شێوەیە لە ڕیزبەندى ساڵى (2019) زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (14572) هات، لە ساڵى (2020) پلەکەى گەیشتە (13095)، بەڵام لە ڕیزبەندى ساڵى (2021) زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى جیهان گەیشتە پلەى (9100)، هەروەها لە ڕیزبەندى ساڵى (2022) ژمارەیەکى زۆرتر چووە پێشەوە و و گەیشتۆتە (4730)، لە ساڵى (2023) زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتە ڕیزبەندى (4332)، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس ڕیزبەندى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ساڵى (2024) گەیشتە (3968).
لەسەر ئاستى زانکۆکانى عێراق
هەر بەپێى هەمان ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستى زانکۆکانى عێراقیش، زانکۆى جیهان-هەولێر بەرەوپێشچونێکى گەورەى بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک لە کۆى (126) زانکۆى عێراق، زانکۆى جیهان-هەولێر لە ساڵى (2019) لە ڕیزبەندى (42) هاتبوو، لە ساڵى (2020) گەیشتە (41)، هەروەها لە ساڵى (2021) هاتە ڕیزبەندى (40)، بەڵام لە ساڵى (2022) زیاتر چووە پێشەوە و گەیشتە ڕیزبەندى (33)، ئەوە لە کاتێکدایە لە ڕیزبەندى ساڵى (2023) هەنگاوى زۆتر چووە پێشەوە و گەیشتە ڕیزبەندى ژمارە (31)، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى لەسەر ئاستى عێراق گەیشتۆتە ڕیزبەندى (27) بەو شێوەیە لە ماوەى شەش ساڵدا زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى عێراق توانیویەتى ڕیزبەندى (15) زانکۆیەى دیکە تێپەڕێنێ و بچێتە پێشەوە.
لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک چۆن لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و عێراقى هەنگاوى زۆرى بەرەو پێشەوە ناوە، بەهەمان شێوە چەندین پلە چۆتە پێشەوە، ئەوەش بەم جۆرەیە؛ لە کۆى (33) زانکۆى حکومى و تایبەت، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بۆ ساڵى (2019) لە پلەى (14) هاتبوو، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى ساڵى (2024) زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتۆتە ڕیزبەندى (7) حەوتەمى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.
لەسەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان
دەسکەوت و بەرەوپێشچونەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانیش لەماوەى شەش ساڵى ڕابردودا گرنگ و بەرچاون، بەشێوەیەک لە ڕیزبەندى ساڵى (2019) زانکۆى جیهان-هەولێر لە پلەى پێنجەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان هاتبوو، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بۆ ساڵى (2024) زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتۆتە پلەى (2) دووەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان، کە ژمارەیان (17) زانکۆى تایبەتە.
ئەمە بەرەوپێشچونە دیار و بەرچاوە زانستیەى زانکۆى جیهان-هەولێر هەواڵێکی گرنگ و دڵخۆشکەرە بۆ هەموو فێرخوازان و مامۆستایان و توێژەران و کارمەندانی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە هەمان کاتدا زانکۆی جیهان-هەولێر دوپاتى دەکاتەوە لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێ بۆ بەدیهێنانى دەسکەوتى زانستى دیکەى گرنگ و گەیشتن بە ترۆپکى زانکۆکان.