زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ کۆلێژى مەعاریفى زانکۆیی واژۆ کرد
لە پەراوێزی کارەکانی (پیشانگە و کۆنفرانسی عێراق بۆ خوێندنی باڵا)، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى هاوکارى زانستى و ڕۆشنبیرى لەگەڵ کۆلێژى مەعاریفى زانکۆیی واژۆ کرد.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتی (١٧/٩/٢٠٢٣)، لە چالاکیکى زانستیدا، دواى گفتوگۆکردن لەسەر ئاستى پەیوەندییە زانستیەکان و چۆنیەتى پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوانیان، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ کۆلێژى مەعاریفى زانکۆیی واژۆ کرد
ڕێککەوتنامەکە لە نێوان پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر موحسین حەمیدى عوبێد بە نوێنەرایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر مەحمود عەبدولڕەزاق عەبدولڕەحمان یاریدەدەرى سەرۆکى کۆلێژى مەعاریفى زانکۆیی بۆ کاروبارى زانستى واژۆ کرا.
وەک لە خاڵەکانى ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە، جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هاوکاریکردن لە بەرنامە و پسپۆڕییەکانی ئەکادیمی و زانستی و ڕۆشنبیری و توێژینەوە و دامەزراندنی بەرنامەی پەروەردەیی و ڕاهێنانى ستافى زانستى نێوان هەردوو لایەن کراوەتەوە. جگە لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوارە هاوبەشەکان و، کردنەوەى خول و وۆرک شۆپ و سیمینار و کۆنفرانس و ئاڵوگۆڕ و سەردانی زانستی و ڕاهێنانی پسپۆڕی لە بوارە جیاوازەکان.