زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ کۆمپانیای بەیت الحکمە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری واژۆ دەکات
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتی (١٧/٩/٢٠٢٣)، لە بەردەوامى چالاکیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە (پیشانگە و کۆنفرانسی عێراق بۆ خوێندنی باڵا)، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر موحسین حەمیدى عوبێد بە نوێنەرایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ هیشام خالد بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای بەیت الحکمە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری واژۆ کرد.
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و هاوکاری نێوان زانکۆی جبهان و کۆمپانیای بەیت الحکمە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری (BHTC) هاوکارى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبن بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان و دەرچووانى زانکۆ و، ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، هاوکات و هەروەک لە ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە کۆمپانیای بەیت الحکمە یارمەتیدەرى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێ لە دۆزینەوەی هەلی کار بەپێی پێویستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان. هەر لە ڕێککەوتنەکەدا بەدیهێنانی چەند ئامانجێکى دیکەى پەیوەست بەکاروبارى پێگەیاندنى کادیرى و فێرخوازى بە توانا لە ڕێگەى پرۆگرامى جۆراوجۆر بەڕونى ئاماژەیان پێکراوە.
کۆمپانیای بەیت الحکمە بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری، کار دەکات بۆ ئامادەکردنی کادیر لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی دامودەزگاکانی کەرتی گشتی و تایبەت، لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی پەرەپێدانی ڕێڕەوی پیشەیی دەکەن.