زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ کۆلێژى یەرموکى زانکۆیی واژۆ کرد
ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتی (١٨/٩/٢٠٢٣)، لە پەراوێزى (پیشانگە و کۆنفرانسی عێراق بۆ خوێندنی باڵا) کە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى هاوکارى لەگەڵ کۆلێژى یەرموکى زانکۆیی واژۆ کرد.
ڕێککەوتنامەکە، لە نێوان پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر موحسین حەمیدى عوبێد بە نوێنەرایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر زیدون ئەحمەد عەبدولکەریم یاریدەدەرى ڕاگرى کۆلێژى یەرموکى زانکۆیی بۆ کاروبارى زانستى واژۆ کرا.
وەک لە ڕێککەوتنامەکەدا هاتووە هەردوو لایەن بەردى بناغەى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمى نێوانیان بەهەماهەنگى و هاوکارى زانستى دادەڕێژن، بەتایبەت جێبەجێکردنى پڕۆژەى زانستى هاوبەش و، کارکردن بۆ بەستنى کۆنفرانس و وۆرکشۆپى زانستى و؛ ڕەخساندنى ژینگەیی پێکەوەکارکردن لە پسپۆڕییە زانستیە جیاوازەکان.